به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئەحمەد کەریمی» بەڕێوەبەری پرۆژەی پێکوتەی ئێرانیی «فەخرا» ڕۆژی سێ شەممە لە ئاھەنگی ڕوونوێنی لەم پێکوتەیە وتی: ڕەوتی توێژینەوەو پەرە پێ دانی پێکوتەی «کۆڤیدی_١٩» لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکراو بە جیاکردنەوەی ئەم ڤایرۆسە لەنێوان ٣٥ ھەزار نمونەی نەخۆشانی ئێرانی و کێڵانی سی ئیزۆلەی گونجاو یەکەم تۆوی پێکوتەکە لە نێوانیاندا ھەڵبژێردراو بەرھەم ھات.
کەریمی وتیشی: ڕەوتی بەرھەمھێنانی کێڵانی خانە، ئاوێتەکردن، پەرە پێ دان، جیاکردنەوەو ڕەسەن کردن، لە گۆخستن و فۆرمولاسیۆن لە ماوەیەکی کەم دا ئەنجامی گرت و پاشان تاقیکردنەوەی لە سەر ئاژەڵ و ھەموو جۆرە تاقیکارییەک لە ڕووی کوالیتەوە ئەنجامی گرت.
بەڕێوەبەری پرۆژەی «فەخرا» بە دەربڕینی ئەمەی کە دوای تێپەڕکرانی قۆناغەکانی تاقیگەیی و تاقیکردنەوە لە سەر ٦٥٠ سەرئاژەڵ لە چەشنی جۆربەجۆر، بێ زیان بوون و کاریگەریی پێکوتەکە سەلمێندرا، وتیشی: ھاوکات کاری دیزاین و دروست کردنی کارگەی بەرھەمھێنانی بەرفراوانی ئەم پێکوتەش دەستی پێکراوەو بە ھیواین ھەتا ھاوین بگاتە قۆناغی بەرھەمھێنان.
342/