به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 14 ی ئازار ڕایگەیاند، “ئێمە ڕێپێوانێک لە بەردەم پەیکەری عومەری خاوەرەوە بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەنجام دەدەین پێشوازی لە هەر میوانێکی دەرەکی و ناوخۆیی دەکەین سەردانی هەڵەبجە بکەن”.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەگەڵ پارێزگار و لایەنی پەیوەندیدار کۆبووینەتەوە و بۆچونمان یەک بووە لەسەر ئەوەی ئەمساڵ یادەکە جیاوازتر بکەینەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان”.
ئەگەرچی لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەموو کۆبوونەوەیەکی قەدەغەکردووە، بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێندەدات ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن.
سبەی 16 ی مارس ، 33 هەمین ساڵهاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە .
342/