١٤ ئازار ٢٠٢١ - ١٣:٥٥
سوریا ، ھەواڵی دانوستانی ژێربەژێر لە گەڵ ئیسڕاییلی رەتکردەوە

میدیا فەرمیەکانی سوریا شەوی رابردوو ھەندێ دەنگوباس لە بارەی دانوستانی نێوان دمشق و تەلەڤیڤیان بێ بنەما و بە دوور لە راستی و چەواشەکاری زانی .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەکی راگەیاندنی سوریایی بە سانا ھەواڵدەریی فەرمیی سوریای گوت : ھەڵوێستی سوریا لە بارەی دانوستان لە گەڵ ئیسراییل ھەمیشە روون و شەفافە و دمشق ھەرگیز شێوازی نھێنیی لە بارەی دانوستان لە گەڵ ئیسراییلی نەگرتووەتە پێش چونکە لە سەر ئەم باوەڕەیە ھەرچەشنە دانوستانێک دەبێ بە ئاراستەی بەرژەوەندیی خەڵک و وڵاتی سوریادا بێت . 

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت جەختی کردەوە : ھەنگاوەکانی سوریا لە رابردوودا ئاشکرا بوون و چالاکیەکانی داھاتووش ھەر بەم جۆرە دەبن . 

ئەم کاربەدەستە سوریاییە گوتیشی : ئەو دەنگوباسانەی کە ئەم دواییانە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی روسیائەلیەوم لە بارەی بانگێشتن لە خاخام ئیدی عەبادی بۆ سوریا و دانوستانی نھێنی بۆ ئاشتی بڵاوبووەتەوە ، بێ بنەما و بە دوور لەراستیە . 

342/