٩ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٢٤
وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" ڕوونوێنی کرا

وەرگێڕانی کوردی و عەرەبی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" بە بەشداری سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران و چەند کەس لە بەرپرسانی وڵات و پارێزگا پەردەی لە سەر لادرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کتێبی ""ئێوارەکانی کریسکان" بیرەوەرییەکانی ئەمیر سەعیدزادە لە چالاکییەکانی سەردەمی پێش شۆڕش و بەرەوانی پیرۆز و هەروەها ئازارەکانی بەندیخانەی گرووپە ئوپۆزیسیۆنەکان لە لایەن بڵاوگەی سوورەی مێهرەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە بە قەڵەمی کیانووش گوڵزار ڕاغب نووسراوە و یەکەم جار ساڵی 1394 چاپ کرا و لەم ڕۆژانەدا دەستنووسی ڕێبەری مەزن لە سەری چاپ کرا.

ئەم کتێبە لە لایەن حەوزەی هونەرییەوە بە زمانی کوردی و زمانی عەرەبی وەرگێڕاوەتەوە و لە کتێبفرۆشییەکاندا لە بەر دەست دایە.