به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ پاپا فرانسیس رابەری کاتولیکیەکانی جیھان دوێنێ ھەینی لە کاتی سەردانی بۆ بەغدا ، دەسبێحەکەی خۆی پێشکەشی ریان ئەلکەلدانی لە فەرماندەرانی مەسحیی حەشدی شەعبی کرد .
ریان ئەلکەلدانی فەرماندەی مەسیحیی تیپی بابلیونە کە لە ژێر چاوەدێریی حەشدی شەعبی دا چالاکی دەکات . لە کاتی پشکەش کرانی ئەم دەسبێحە، فالح فەییاز سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی ش ئامادە بوو .
پاپا فرانسیس رۆژی ھەینی دوای گەیشتنی بە بەغدا ، چاوی کەوت بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق .
بڕیارە پاپا فرانسیس ئەمڕۆ لە شاری نەجەف چاوی بکەوێ بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و شاری مێژوویی ئوور زێدی حەزرەتی ئیبراھیم(ع) زیارەت بکات .
342/