به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەم بورهان قانع» ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: ناساندنی ئەو دو تاوانە گەورەیە لەلایەن پاپاوە، کە دەرهەق بە هاوڵاتیانی سڤیلی کورد کراون، گرنگیی و بایەخی نێودەوڵەتیی دەبێت و لەسەر ئاستی جیهان، وەک نەتەوەیەکی چەوسێندراوو قوربانی دەمانناسێنێ.
ئەم پەرلەمانتارە کوردە وتووشیەتی: پێشتر پاپای ڤاتیکان لە «یەریڤان»ی پێیتەختی «ئەرمینیا» تاوانی رەشەکوژیی نزیکەی ملیۆنێک ئەرمەنیی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە بە تاوانی «جینۆساید» ناساند، بۆیە ئەو تاوان و رەشەکوژییانەی لەلایەن بەعسەوە بەرانبەر بە کوردیش کراون، هیچیان لەو تاوانە کەمتر نییە و پێویستە ئەم داوایە لە پاپای ڤاتیکان بکرێت، کە دیارە بەمەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و بەتایبەتیی لە لای خوشک و برایانی کریستیانی جیهان، هاوسۆزیی بۆ قوربانییەکان و پرسی رەوای گەلەکەمان زیاتر دەبێت، چونکو پاپا بۆخۆشی بەنیازە بەم سەردانەی پەیامی ئاشتیی و پێکەوەژیان بگەیەنێتە گەلانی ئەم ناوچەیە.
342/