٢٧ شوبات ٢٠٢١ - ١٤:٢٣
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر خاکی سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : تاران هێرشی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر خاکی سووریا ئیدانە دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە هێرشە نایاسایی و دەستدرێژیکارانەکانی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریای ئیدانە کرد.

خەتیب زادە وتی: ئەم هێرشانە پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ژێرپێ خستنی یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەم هێرشانە لە درێژەی دەستدرێژی بەردەوامی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریایە و لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەم ساڵانەی ڕابردوودا بە نایاسایی دزەیان کردۆتە ناو خاکی سووریا و سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم وڵاتە لەوانە نەوتەکەی دەدزن.

ئەوەشی وت کە بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە خاڵی سووریا تیرۆریستەکان ڕادەهێنێت و وەکوو ئامێر بەکاریان دێنێت.
خەتیب زادە جەختی کرد کە ئەم هێرشانە و دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر یەکپارچەیی سووریا دەبێتە هۆی شڵەژانی زیاتری ناوچەکە.