٢٤ شوبات ٢٠٢١ - ١١:٤٠
ئەمریکا لە سنووری تورکیا، سووریا و عێراق بنکەی سەربازی دەکاتەوە

ئەمریکا خەریکی چێ کردنی بنکەیەکی سەربازی لە سنووری تورکیا، سووریا و عێراق بۆ ڕێگری لە ئەگەری هێرشی تورکیا و ئامادە بوونی سەربازانی ڕووسی و سووری لە ئەو ناوچەیەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ئەوە دەکەن کە گوایە سەربازانی ئەمریکا خەریکی چێ کردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سنووری عێراق، سووریا و تورکیا بۆ ڕێگری لە ئەگەری هێرشی تورکیا و یا ئامادە بوونی سەربازانی ڕووسی و سووری لە ئەو ناوچە ستراتیژیکەیە.

بە پێێ ئەو هەواڵە ئەمریکییەکان جگە لە ناردنی جیهازاتی لۆجستیکی و سەربازی بۆ گوندی "عەین دیوار" چەند بارهەڵگر ئامیری بیناسازیشیان ناردووەتە ئەو گوندە.

ئەمریکییەکان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەیان بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و ئامێری بیناسازیان لە ڕێڕەوی سنووری ئەلوەلیدی عێراق و لە ڕۆژهەڵاتی قایشلۆوە گواستووەتەوە بۆ گوندی عەین دیوار.

سەربازانی ئەمریکا بە گوندنشینەکانی ئەو ناوچەیەیان ڕاگەیاندووە کە ئامانجی ئەوان ڕێگری لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەو ناوچەیەیە.

342/