به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەدهەم بارزانی ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە کاردانەوە بە دەرکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ چالاکان و ڕۆژنامەڤانانی ناوچەی بادینان ، ناڕەزایەتی نیشان دا.
نابوراو لە ئەو پەیامەدا هیوای خواستووە کە دەسەڵاتی دادی هەرێم پێداچوونەوە لە ئەو سزایە بکات تا بە هۆیەوە ئەو کەسانە بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەیان.
شیاوی باسە کە ناوچەی هەولێر و دهۆک لە ژێر کۆنترۆڵی پارتییە و لە ڕۆژانی ڕابردوو دادگای دووی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیی بە تۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوە و پیلان دژی ئاسایشی هەرێم بە سەر چالاکان و ڕۆژنامەڤانانی ناوچەی بادینان سەپاندووە.
342/