به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دکتۆر مینوو موحرەز، سەبارەت بە بە دوایین دۆخی ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنای کۆڤۆ بەرەکەت، وتی: لە کۆتاییەکانی قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەی لە سەر مرۆڤین کە وەڵامی ئەو تاقی کردنەوەیە بۆ ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان دەنێردرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە زۆربەی ڤاکسینەکان مۆڵەتی ئوورژانسی و بەپەلەیان وەرگرتووە، بەڵام بەڕاستی ئێمە خەریکین بەپێی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان دەچینە پێشەوە و هەموو قۆناغەکان بە وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست دەبەینە پێشەوە.
دکتۆر موحرەز ئەوەشی وت کە ڤاکسینی کۆڤۆ بەرەکەت لەسەر ڤایرۆسی گۆڕدراو ناسراو بە ئینگلیزیش تاقی کراوەتەوە کە بەختەوەرانە لەسەر ئەو ڤایرۆسە گۆڕدراوەش کاریگەری هەیە.
342/