به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) یەکەمی ڕەجەبی ساڵی ٥٧ی کۆچیی مانگی لە شاری مەدینە دا چاوی بە دنیا ھەڵێنا.
مەزنایەتیی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) وێردی زمانی ھەمووان بوو. لە ھەر شوێنێکدا کە باسی جێ و شوێنی بەرزی ھاشمییەکان و عەلەوییەکان و فاتیمییەکان دەکرا، ئەو بەڕێزەیان بە تاقە میراتگری تەواوی ئەو پیرۆزایەتی و بوێری و مەزنایەتییانە دەزانی.
جوانترین سیماودڵاوا ترین مرۆڤ وەکو ھێندێک لە تایبەتمەندییەکانی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) باسی دەکرا.
ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵھاتی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موحەممەد باقڕ(ع) پێنجەمین ئیمامی موسڵمانانی جیھان لە تەواوی بڕواداران و بیرئازادانی جیھان پیرۆز دەکات.
342/