به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یەعقووب ئەحمەدی لەم بارەوە وتی: محەمەد فەتحی لە خوێندکارانی داهێنەر و تێکۆشەری پەیام نوری ناوەندی سنەیە و لە بواری چالاکی کۆمەڵایەتی و فێرکاری(قورئان) لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە لاوان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە یاسووج وەکوو لاوی سەرکەوتووی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.
ئەو وتیشی: هەروەها لە ڕێوڕەسمی کۆتایی مێهرەجانی نەتەوەیی "بیرەوەری بە تامی کۆرۆنا" لە قەزوێن بە شێوەی ویدیۆ کۆنفڕانس لە سێ پلەی سەرتری بەشی گێڕانەوەی بیرەوەری "پادکست" و پێنج هەڵبژێردراوی بەشی گێڕانەوەی بیرەوەری "دەقی ئەدەبی" ڕێز گیرا، بە پێی دەنگی لیژنەی هەڵسەنگاندن، تاهیرە ئیسفەهانی لە زانکۆی پەیام نووری سنە لە بەشی دەقی ئەدەبی پلەی سیهەمی بە دەست هێنا و مێهری ئەسەدی خوێندکاری ناوەندی کامیاران هەر لەم بەشە شیاوی ڕێزگرتن ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.
بە وتەی ئەحمەدی ڕۆڵ گێڕی خوێندکاران و زانکۆییەکان لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و لە ئەستۆ گرتنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی لە تایبەتمەندییەکانی زانکۆی بەرەی چوارەمە کە بەرنامەداڕشتنی فەرهەنگی زانکۆی پەیام نوور داکۆکی دەکاتە سەر ئەم بابەتە.