به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا لە کۆڕی ژمارەیەک لە بەرپرسانی نوێنەرانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سوپا،
فەرماندەی گشتی سوپا وتی: دوژمنایەتی دوژمن لەگەڵ ئێران لە شۆڕش چووەتە سەرترەوە و هەموو لایەنەکانی گرتووەتەوە. بۆ دوژمن شکستەکان دووپات بوونەتەوە؛ لە هەموو لاوە هاتوون و هەموو ڕێگاکانیان ئەزموون کردووە؛ لە هەوو رێگایەکەوە هاتوون بۆ بەزاندنی شۆڕش؛ ئابووری، فەرهەنگ، کۆمەڵایەتی، هەواڵگری، مێدیایی، سەربازی و سیاسی. هەر دەڕۆینە پێشەوە و ئەو هێرشانە زیاتر دەبنەوە و ئێمەش لە هەموو بوارەکاندا خەریکی شەڕین؛ بەڵام ئەگەر ورد ببینەوە، تا ئێستا دوژمن لە هەموو بوارەکانی شەڕ شکستی هێناوە و ئەوە ڕاستیەکە.
342/