٢ شوبات ٢٠٢١ - ١٣:٣٢
6820 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 72 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6820 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 72 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 110 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 431 هەزار  و 416 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 223 هەزار و 197 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.