به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شوواری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەردانی ناوەندی پیتاندنی ئۆرانیۆمی شەهید عەلی محەمەدی (فۆردۆ) وتی: ئەمڕۆ سەردانێکم لە ناوەندی فۆردۆ هەبوو. ئەبێ دەسخۆشی بکەم لە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی سەخت هەوڵیان دا و کۆمەڵێک کاریان ئەنجام دا کە مانای ڕاستەوقینەی بەهێز بوونەوەیەکە کە ڕێبەری باڵا فەرموویان. ئەو بەهێز بوونەوە مایەی شانازی ئێرانە.
سەرۆکی مەجلیس وتی: ئەگەر بڕیار بوو 120 کیلۆگرام پیاندنی سەدا 20 ی ئۆرانیۆممان لە یەک ساڵ هەبێت، بەڵام هەر لە ئەم ماوە کورتەدا و لە یەک مانگدا نزیک بە 17 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی سەدا 20 مان هەیە واتا لە بواری کاتبەندییەوە لە پێشەوەین. بابەتی دامەزراندنی سانتریفیوژەکانی IR۲M ڕێگای خۆیان پێواوە، بەشێکیان دامەزراوە و بەشێکی تریشیان خەریکە دادەمەزرێن.
قاڵیباف زیادی کرد: هەموو هەوڵەکانی ئێمە لە ئەم یاسایەدا لە چوار چێوەی مادەکانی 36 و 37 ی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە. 5+1 بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد کەوتاە ئێمەش ئەرکمان نییە کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین و پێبەندی بین.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەر کات ئەوان گەڕانەوە سەر بەڵێنەکانیان، واتا هەموو گەمارۆکانیان لابرد و کێشەی نەوت و بانکی و بازرگانیان چارەسەر کرد، ئەو یاسایە ئیزن دەداتە دەوڵەت کە دیسان بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
342/