به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ له‌ساڵیادى كۆچى دوایی مامه ڕیشه‌و له‌ناو گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا كه به‌وبۆنه‌یه‌وه سازكرابوو، مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند: "ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تێكى فاسیده و هه‌قوایه دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى بنێردرێت بۆ دۆزه‌خ".
مه‌حمود سه‌نگاوى ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "مامۆستا‌و خه‌ڵك هه‌قى خۆیانه داواى مافه‌كانیان بكه‌ن، من پێشیان ده‌كه‌وم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
سه‌نگاوى ئه‌وه‌شى وت:"مامۆستا و خه‌ڵك هه‌قى خۆیانه بێن و داواى مافى خۆیان بكه‌ن، خودى خۆم پێشیان ده‌كه‌وم، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوازه‌ى له ڕابردوو بینرا ده‌ست له‌هیچ شوێنێك نه‌پارێزراو هه‌مووى سووتێندرا".