به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەنیستیتۆی هۆکارەکانی تەندروستی(EHI) خەڵاتی روزێنبلاتی بە هێرش ئەمینی پرۆفسۆری کورد پێشکەش کرد.
ناوبراو ماموستای یاریدەدەری بەشی تەندوستی گشتی زانکۆی کۆپێنهاگ، ماموستای یاریدەدەری بەشی ئاماری زانکۆی فلۆریدا و رافائێل ئارکۆ و ماموستای یاریدەدەری بەشی تەندروستی ئاقاری زانکۆی ماساچووسێتە.
پرۆفیسۆر هێرش ئەمینی بە هۆی لێکۆڵینەوە لە سەر گشتگیری یان epidemiology بوو بە براوەی ئەم خەڵتە. ئەو لە سەر 650 هەزار شارۆمەندی دانمارکی سەبارەت بە کۆکە لێکۆڵینەوەی کردووە و ئامانجی ئەوە بووە کە چۆن زەڕە وردیلەکان لە سەر نەخۆشی و مردن کاریگەری دادەنن.
ئەنیستیتۆی هۆکارەکانی تەندروستی(EHI)، 500 هەزار دۆلار دەداتە براوەکانی تا بتوانن لە ماوەی سێ ساڵدا لێکۆڵینەوەکانیان گەشە پێ بدەن.
342/