١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٥٣
6317 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 97 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6317 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  97 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 56  هەزار و 457 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 305 هەزار و  339 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 94  هەزار و 388  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.