٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٨
پەیامی پیرۆزبایی زەریف بۆ لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسێحی پیرۆزبایی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا نووسی: لەدایک بوونی ڕۆحی خودا-عیسا مەسحێ، کە لەلایەن هەموو موسڵمانانەوە وەکوو پێغمەبەرێکی گەورە ڕێزی لێ دەگیردرێت- هەلێکی شادی هێنەر بۆ هەموو مرۆڤایەتییە. کریسمەس پیرۆز و بۆ هەمووام پشوویەکی شاد، تەندروست و ئارام هیواخوازم.

342/