٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٥:٠٢
13321 تووشبووی دیکەی کۆڕۆنا لە ئێران/ مەرگی 371 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13321 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە   371 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  48  هەزار و  246 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 962 هەزار و  70  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   668 هەزار و  151  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.