به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێنجشەممە ڕایگەیاند: ئەم ڕۆژانە گوشاری زۆر لەسەر خەڵکە بە بۆەی گەمارۆکانەوە، بەڵام لە هەمان حاڵدا کارگەلێکی گەورەش خەریکە ئەنجام دەبێت، وتی: گەمارۆکان ئازاری خەڵکیان داوە بەڵام نەیتوانیوە بمانبەزێنێت.
سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە باڵاترین خەیانەت بە خەڵکی ئێران لە ناوەڕاستی مەیدانی شەڕ لە بەرانبەر ئەمریکا، قسەگەلێکە کە بیەوێت خەڵک ناهومێد بکات یان بێ هیوایان بکات، جەختی کرد: ئەوە باڵاترین خەیانەتە.