به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ موحسێن ڕەزایی لە دیداری ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نۆجەبا وێڕای دەسخۆشی لە کاری ئەو بزووتنەوە و ڕاگەیاندنی پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرخۆدانی عێراق، وتی: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەری شۆڕش لە گیان فیداییەکانی ئێوە خۆشحاڵە, ئیمام زەمانیش لە ئێوە ڕازییە.
دکتۆر ڕەزایی بە پشت ڕاست کردنەوەی هەڵوێستەکانی شێخ ئەکرەم کەعبی، درێژەی دا: شرۆڤەی ئێوەم قبووڵە کە ئەمریکا شەڕی تەواوە، بەڵام ئەمڕۆکە ئەو شەڕە تەواوە گیرۆدەی خەڵکی ئەمریکاش بووە و دەوڵەتی ئەمریکا هاووڵاتییەکانی خۆیشی دەکوژێت.
سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا چووتە قۆناغێکی نوێیەوە، زیادی کرد: ئەوان خەریکن لە ناوچەکە دەکشێنەوە، بەڵام دەیانەوێت عەرەبەکان و ئیسرائیل لەلای دەست ییەک دابنێن و قەڵغانێکی بەرگەی لە ناوخۆی ناوچەکە لە بەرانبەر بەرەی بەرخۆدان پێک بهێنن.
جەختیشی کرد کە گومان لەوە دا نییە بەرەی بەرخۆدان جێگای ئەمریکا دەگرێتەوە لە ناوچەکە..
ناوبراو داهاتووی عێراقی ڕوون پێش بینی کرد و وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵپشتی لە عێراقێکی سەربەخۆ، بەهێز و یەکپارچەیە.
342/