به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئیدارەی پارێزگای هاتای دوابەدوای هەڵاتنی دوو خۆکوژ کە لە کێوەکانی ئامانوسەوە هاتبوونە ناو پارێزگا، یەکێک لە خۆکوژەکان خۆی تەقاندەەوە و ئەوی تریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.
ڕەحمی دۆغان، پارێزگاری هاتای ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە لە ناوەندی ئەسکەندەروون ڕووی داوە و بەهۆیەوە دوو کەسی سڤیل و جێگری پۆلیسی ئەسکەندەروون بریندار بوون.
ناوبراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند کە کێوەکانی ئامانوس لە پەکەکە پاک کراوەتەوە و ئەو کەسانەش لە منبەجەوە هاتبوونە ئەوێ کە چوار کەس بوون و پێشتر یەکێکیان کرایە ئامانج و ئێستاش ئەو دووکەسەیان کوژرا.
342/