به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ى میدیا كوردییه‌كانى نزیك له هه‌ده‌په، دواى ئه‌وه‌ى داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره له رێگه‌ى ده‌نگ و ره‌نگه‌وه وته‌ى له ئه‌حمه‌د تورك یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كانی تورکیا وه‌رگرت، بڕیاریدا به ئازادكردنى ناوبراو به مه‌رجى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردن لێى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆك شاره‌وانى مێردین، له ماوه‌ى رابردوودا له پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه و دەستبەسەر کرا بوو.
له كاتى وته وه‌رگرتنى ئه‌مڕۆ له ئه‌حمه‌د تورك كه تایبه‌ت بو به لێپرسینه‌وه‌ى به تۆمه‌تى هاندانى خه‌ڵك به نوسین و بڵاوكراوه‌كانى و چونى بۆ كۆبانى له 20 ئه‌یلولى 2012، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره تۆمه‌ته‌كانى ره‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ى كرابون.