١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٠٩
هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕێککەوتن/ شەنگاڵ چۆڵ دەکرێت

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی،  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و مستەفا كازمی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال تاوتوێ كرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو ڕێككەوتنە گرنگە دەربڕی و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ڕێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئێوارەی دوێنێ  وەفدی نێوان هەرێم و بەغدا بەچاودێری كازمی و نەتەوەیەكگرتووەكان واژۆكرا.