٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٥٧
زەریف لەگەڵ ئەمیری نوێ و وەزیری دەرەوەی کوەیت دیداری کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەر بۆ کوەیت لەگەڵ ئەمیری نوێ و وەزیری دەرەوە دیداری کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران  بە نوێنەرایەتی لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، بە مەبەستی دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دەوڵەت و خەڵکی کوەیت بە بۆنەی کۆجی دوایی ئەمیر شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح سەفەری کوێتی کرد.

زەریف لەگەڵ شێخ نواف ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری نوێ و هەروەها ئەحمەد ناسر محەمەد سەباح وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد و وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی و هاودەردی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵبژاردنی ئەمیری نوێی کوێتی پیرۆزبایی کرد و لەسەر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ئەو وڵاتە جەختی کرد.

342/