٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٥٢
ئەمریکا بەدوای بووژانەوەی داعش لە ناوچەکەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە جووڵە نوێیەکانی تیرۆریستەکانی داعش لە ناوچەکە وتی: ئەمریکا بۆ پاساو کردنی هەبوونی خۆی لە ناوچەکە بەدوای بووژانەوەی تەکفیرییەکانە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: ئەمریکا بۆ پاساو کردنی هەبوونی خۆی لە ناوچەکە لەژێر ناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، هەر ئەو داعشەی کە بەدوای بووژانەوەی لە ناوچەکەیە.

ناوبراو وتی: ئێمە ئیسرائیلمان لەژێر چاوەدێریدایە. نتانیاهۆ پاگەندە دەکات کە حزبوڵڵا مووشەکەکانی لە نزیک هوماری گاز جێگیر کردووە، هەر بەو بۆنەوە حزبوڵڵا داوا لە میدیاکان دەکات کە بێن و بیبینن کە ئایا مووشەکەکانی ئێمە لەوێیە یان نا؛ ئێمە دەزانین مووشەکەکانمان لەکوێ جێگیر بکەین.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە بەشێکی تر لەقسەکانی وتی کە ئێران لە لوبنان هیچ دەستێوەردانێکی نییە و ئەوە حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئۆمۆلە کە بڕیاردەرن.

342/