٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١١:٠٩
ئێران دانوستانی لە گەڵ ئەمریکا نییە و نایبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە وتەکانی ترامپ سەبارەت بە دانوستان لە گەڵ ئێران تەنیا بۆ هەڵبژاردنە ، وتی: ئێران دانوستانی لە گەڵ ئەمریکا نییە و نایبێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ڕایگەیاند کە ترامپ سەبارەت بە دانوستانی ئێران و ئەمریکا قسە دەکات و ئەوەش تەنیا بۆ کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی و بۆ کۆکردنەوەی دەنگە.

سەبارەت بە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستانیش وتەبێژی وەزارەتی ئێران رایگەیاند کە ئێران داوای لە دوو وڵات کردووە کە ئاگربڕ ڕابگەیێنن.

342/