٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٢٩
گەمارۆکانی ئێران ٢٧ی ڕەزبەر کۆتایی دێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا لە یەکلایی بوونەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لە بواری چەک و تەقەمەنی لە ڕێکەوتی ٢٧ ی ڕەزبەر هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتی: گەمارۆکانی سەر ئێران لە بواری چەک و تەقەمەنی لە ١٨ ی ئۆکتۆبەر واتا ٢٧ ی ڕەزبەر هەڵدەوەشێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەرانبەر بە مادەی حەوتی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست دەکاتەوە وتی کە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئێران و لە ئەو وڵاتەوە بابەتێکە کە ئەنجومەنی ئاسایش لێکی دەداتەوە. ڕۆژی ١٨ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ گەمارۆی ناردنی چەک بۆ ئێران و لە ئەو وڵاتەوە هەڵدەوەشێتەوە. گەمارۆی چەک بوونی نییە و هیچ جۆرە سنوورێک دوای ئەو ڕێکەوتە ناسەپێندرێت.

342/