به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕەمزیە توسون، نوینەری کوردی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لقی ٥ ی دادگای سزای ئامەد لە کۆبوونەوەی شوێنگیری ئەو دۆسیە، توسونی بە کار کردن لە بەرژەوەندی پەکەکە تاوانبار کرد و ناوبراوی بە ١٠ زیندانی سزا دا.
پارێزەری توسون لە لێدوانێکدا بە ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتگەلە بە توسون، ڕایگەیاند: ڕەمزیە توسون بێ تاوانە و داوای دەرکردنی دەنگی بێ تاوانی ناوبراو دەکەین. ئەمە لە حاڵیکدایە کە دادگا ناوبراوی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا داوە و ئەوی لە چوونە دەرەوە لە تورکیا قەدەغە کردووە. ناڕەزایەتییەکانمان بە ئەو سزایە درێژە دەدەین.
342/