به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1682 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 376 هەزار و 894 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 101 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 21 هەزار و 672 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 325 هەزار و 124 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3709 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.