به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سپۆتینک، دەیڤید کوبلی، جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا وتی: دەمانەوێت تورکیا و عێارق پێکەوە بۆ چارەسەری نیگەرانییەکان لەبەر هەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە هەرێمی وکردستان هەوڵ بدەن، گرینگ ئەوەیە کە ڕێز لە سەروەریی عێڕاق بگیردرێت بەڵام ئەوەش گرینگە کە ئاسایشی تورکیا بە فەرمی بناسرێت.
ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە وتیشی باشترین چارەسەری ئەو کێشەگەلە ئەوەیە کە دوو لایەنەکە پێکەوە هاوکار بکەن. هیوادارین کە بتوانین ڕۆڵێک لە ئەو پێوەندیەدا بۆ ئاسایش و بەرژەوەندی هەر دوولا بگێڕین.