٢٤ ئاب ٢٠٢٠ - ١٥:٠١
پەیامی قایمەقامی چەمچەماڵ بۆ هێزە ئەمنییەکان

ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیان ڕاسپاردوه‌، ته‌نانه‌ت له‌کاتی ئه‌نجامدانی توندوتیژیشدا به‌رامبه‌ریان، به‌رێزه‌وه‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێکرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ ئێستادا له‌ناو بازاڕی ناوچەکە‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌رده‌بڕن.

کێشه‌ی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ داواکاری و نوێنه‌رێکیشیان نییه.

ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان له‌ لێدوانێکدا راگه‌یاند: "هه‌ندێک گه‌نج له‌ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ کۆبونه‌ته‌وه‌، کێشه‌ی سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ داواکاری و نوێنه‌رێکیشیان نییه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌هه‌موو جۆرێک گوێیان لێ بگرین، ته‌نیا دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌، خۆزگه‌ داواکاریه‌کیان هه‌بوایه‌".

سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ڕاسپێدراون، ئه‌گه‌ر توندوتیژیشیان به‌رامبه‌رکرا، نابێت به‌هێز وه‌ڵام بده‌نه‌وه.

342/