١٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٢٩
تورکیا کۆبوونەوەی پاسەوانانی سنووری عێراق و پەکەکەی بوردومان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی دانوستانی نێوان هێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق و بەرپرسانی پەکەکە لە ناوچەی برادۆست، فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا بۆردومانی کردن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پاسەوانی سنووری کوژران و برینداربوون.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە خەندان-ی راگەیاند: "کاتژمێر 3:45 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناوچەی بێرمێ دینداران ناحیەی سیدەکان، لەلایەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی سوپای تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق کرایە ئامانج"

وتیشی: بەداخەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری پاسەوانی سنوور هەیە، بەڵام نازانرێت ژمارەیان چەندە، چونکە شوێنەکە شەبەکەی مۆبایلی نییە و فرۆکەی بێفرۆکەوانیش بەردەوامن لە سووڕانەوە لە ناوچەکە."

ڕاشیگەیاند:"ماوەی دوو رۆژە، هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق سەرقاڵی دانانی بنکە و بارەگان لەو ناوچەیە، ئەمڕۆ ئەو رووداوە روویدا."

 سەبارەت بەوەی دەوترێت بەرپرسی باڵای پاسەوانی سنوری لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج وتی:،"بەڵێ بەرپرسی باڵای تێدایە بە پلەی عەمید کە ناوی زوبێرە، هەروەها بەرپرسی دیکەی تێدایە بە پلەی عەقید و مقەدەم، لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە، بەڵام نازانرێت ئایا ئەوانە کوژراون و برینداربوون یاخود نا."