١٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٢٤
کاردانەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەولێر

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە گروپێکی چەکداری سەر بەحەشدی شەعبییە داوای وەستانەوە بەڕووی تورکیا دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، کە دەبێت هەموو لایەنە عێراقییەکان یەک دەنگ‌و یەک هەڵوێست بن ‌و بەڕووی تورکیا بوەستنەوە و رێگری لە هێرشی پەلامارەکانی بکەن.

رۆژی سێ‌ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەیەکی پاسەوانی سنووری عێراقی ‌و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری پاسەوانی سنووری عێراق ‌و چەند هێزیکی پەکەکە کوژراون و برینداریش هەیە.

ئەو هێرشە کاردانەوەی توندی لەناوەندی سیاسی‌و ئەمنی عێراق دروست کردووە و کاردانەوەکانیش تا بێت زیاتر دەبن.