٦ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٢٤
بەیاننامەی نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت

مەرجەعیەتی باڵای دینی لە نەجەفی ئەشرەف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هاوخەمی و پەژارەی خۆی لە ڕووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەی بەیرووت دەربڕی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، مەرجەعیەتی باڵای دینی لە نەجەفی ئەشرەف سەبارەت بە تەقینەوەی بەیرووت بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف داخ و کەسەری خۆی لە ڕووداوی دڵتەزێنی شاری بەیرووت پاش تەقینەوەی گەورە لە ئەو بەندەرە کە بووە هۆی کوژران و ون بوون و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بێ ماڵ و حاڵ بوونی دەیان هەزار کەس و کاول بوونی بەشێکی زۆر لە شارەکە، دەردەبڕێت.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: بەو بۆنەوە هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خەڵکی بەشەرەفی لوبنان دەکەین و داوای دڵنوایی ئەو خەڵکە لە خودای گەورە دەکەین و داوا لە هەموو خێرخوازەکانی دەکەین کە بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن یارمەتیدەری خەڵکی لێقەوماوی لوبنان بن.