٦ ئاب ٢٠٢٠ - ١٣:٢٠
ڕێبەری باڵای ئێران سزای ژمارەیەک زیندانیی بەخشی

بە بۆنەی جێژنەکانی قوربان و غەدیری خوم، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەزامەندی لەسەر بەخشین، داشکان و گۆڕینی سزای ٢١٣٥ زیندانی، دەربڕی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە بۆنەی جێژنەکانی قوربان و غەدیری خوم، ئایەتوڵڵا خامنەیی سزای ٢١٣٥ زیندانی، دادگاکانی گشتی و شۆڕش، هێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی بەخشی.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزای ژمارەیەک زیندانی کە دۆسیەکەیان لە کۆمیسیۆنی بەخشین لێک دراوەتەوە و مەرجەکانیان هەیە، پێشکەش کرد.

 ئەو پێشنیارە بە پێێ بەندی ١١ ی مادەی ١١٠ یاسای بنەڕەتی لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کرا.

342/