٢ ئاب ٢٠٢٠ - ١١:٢٠
دوژمن بروا ناکەن "شارمەهد" لە ناو ئێران دەستگیر کراوە

وەزیری ئیتلاعات وتی: دوژمنان بروا ناکەن کە جەمشید شارمەهد تیرۆریستی نیشتەجی ئەمریکا لە ئێران دەستگیر کراوە و ئێستا لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە دەستگیری جەمشید شارمەهد، ڕایگەیاند: ئەوانەی کە سەر بە لایەنی پاشایەتین تێدەکۆشن خۆیان بە بەیاننامە و دروشم بسەلمێنن بەڵام جەمشید شارمەهد تەنیا لایەنێک بوو کە بە دوای ئەوەوە بوو کە بە کاری تیرۆریستی خۆی بسەلمێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان لە حسێنیەی سەیدولشوهەدای شیراز جەنایەتیان ئەنجام دا کە بووە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان و بریندار بوونی کۆمەڵێک کەسی دیکە.

وتیشی: جەمشید شارمەهد هەوڵی ٢٧ کاری تیرۆریستی دابوو کە بە وشیاری سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمان هەرهەموویان پووچەڵ کرانەوە.

عەلەوی ڕایگەیاند: ئەو کەسە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرا، ئێستا لە چنگی هێزەکانی ئێمەیە و ئەوان باوڕ ناکەن کە ئەوە ڕووی داوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسە لە رێگای ئینترپۆلەوە وتی: ئێمە پێشطر لە ڕێگای پۆلیسی ئینترپۆلەوە هەوڵمان دابوو کە ئەو کەسە دەستگیر بکەین بەڵام ئەوان سەرەڕای ئاگادار بوون لە کارەکانی ئەو کەسە هەرگیز دەستگیریان نەکرد.