٢٢ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٦
عێراق هیچ کات پاڵپشتییەکانی ئێران لەبیر ناکات

مستەفا کازمی وتی: خەڵکی عێراق هیچ کات پاڵپشتییەکانی ئێران فەرامۆش ناکات و ڕاستی ئەوەیە کە خوێنی عێراقییەکان و ئێرانییەکان لە شەڕ لەگەل داعش تێکەڵ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی بەختەوەریەکی گەورە وەسف کرد و بە دەسخۆشی لە هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی ئێران لە قۆناغە جیاوازەکانی شەڕ لەگەڵ داعش وتی: خەڵکی عێراق هیچ کات پاڵپشتییەکانی ئێران فەرامۆش ناکات و ڕاستی ئەوەیە کە خوێنی عێراقییەکان و ئێرانییەکان لە شەڕ دژی داعش تێکەڵ بوو.   سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد: پێوەندی ئێران و عێراق پێوەندیەکی قووڵ و درێژخایەنی مێژوویی و فەرهەنگی و ئایینیە.  کازمی هەروەها ڕێبەری ئێرانی خستە بەر دەنگەوە و وتی: ڕێنوێنییەکانی ئێوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە و من بۆ ئەو ڕێنوێنیگەلە دەسخۆشی دەکەم.