٢١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٢
٤٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا و مەرگی یەک کەس لە کوردستان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٤٨ کەسی تر بە کۆرۆنا لە کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ٢١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.

نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو یەک کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەست داوە و ٦٧ کەسیش لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.

ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.

342/