بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەر ئێستا محەمەد جەواد زەریف لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق چاوی بە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کەوت.
زەریف لەم دیدارەدا وێرای جەخت لە سەر پەیوەندی لەمێژینەی دوو وڵاتی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی گەلی هەر دوو وڵاتە و وڵاتانی ناوچەکەشە.
هەروەها دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان و هەندێ پرسی گرینگ لەوانە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و پێوشوێنگیری دۆسیەی شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی خرایە بەر باس.
ەو دیدارەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە، لەگرنگی پەیوەندنی مێژویی قوڵ و دێرینی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكارییە دو قۆڵییەكانی هەردو وڵات لە زۆربەی بوارەكاندا، ھەروەھا پێداگری عێراقی دوپاتکردەوە تاوەکو ببێتە ئامرازی ئارامی و ناوەندێك بۆ بەیەكگەیشتنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی گەلان و وڵاتانی ناوچەكە، بەجۆرێک ببێتەمایەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی لەناوچەکەدا.