بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، ڕایگەیاند هاوڕێ لە گەڵ وەزیری دەرەوە، ئێران یەک تۆن یارمەتی پزیشکی و تەندروستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بۆ عێراق ناردووە.
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەفەرێکی فەرمیدا لەسەر داوای هاوتا عێراقییەکەی گەیشتە بەغدا.
زەریف بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی پەرلەمانیش دیدار بکات.
دیدار لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هەروەها فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی، لە بەرنامەکانی تری زەریف لە سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ عێراقە.
342/