بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی هەر بەو شێوە کە بەرنامەمان بۆ داڕشتبوو، درێژەی هەیە .
وتیشی: ئیرادەیەک کە لە عێراق، سووریا و لیبیا نیشانمان دا، لە سەردەمی کۆرۆناشدا درێژەی بووە و تاکوو گەیشتن بە ئامانج درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.
ناوبراو لە درێژەشدا ڕوونی کردەوە: کەناڵی دیالۆگمان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە ئاوەڵایە و دیپلۆماسییەکی سازێنەرمان گرتۆتە بەر. ئەوانەی کە توانیویانە ببنە دۆستی تورکیا و بایەخی ئەوە دەزانن، بە شێوەیەکی کاریگەر لەم مکانیزمە کەڵک وەردەگرن و ئەوانەش کە لە گەڵ تورکیا دوژمنی دەکەن، شکستی دێنن.