بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند: ئێستا ۳۰٥ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە ۷٦ کەسیان لە بەشی چاودێرێ تایبەت (ICU) دان.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی گیان لەدەستدانی یەک کەس لە ماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو، وتیشی: ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتاوە تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ۳٥٦ کەس کە زۆرترینیان لە سنە بووە.