١٢ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٥٠
پیرپیاوێکی 109 ساڵەی کرماشانی کۆرۆنای شکست دا

پیاوێکی بە ساڵاچووی خەڵکی کرماشان کە تووشی کۆرۆنا بوو توانی ئەو نەخۆشیە ببەزێنێت و چاک بێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان رایگەیاند پیرە پیاوێکی 109 ساڵە کە تووشی کۆرۆنا بووە و حەوتەیەک لە نەخۆشخانە بووە، ڕزگاری بووە.
ئەم نەخۆشە ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانە ڕزگاری بووە و گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی. 

342/