٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٥
پەکەکە کوژران و بریندارکردنی چەند سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

باڵی سەربازی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا زانیاری لە سەر کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیا بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەو راگەیەندراوەدا هەپەگە رایگەیاندووە، ڕۆژانی 5 و 6ی تەمموز  هێزەکانی پەکەکە لە هەفتانین و لە گۆڕەپانی چارچەلا لە ناوچەی زاپ دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە و ژمارەیەکیان بریندار کردووە.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە هەر لەو ڕۆژانەدا ئۆپراسیۆنیان دژی تورکیا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و لە ناوچەی ئەلباکی وان ئەنجام داوە کە زانیاری زیاتریان لێ بڵاو نەکردووەتەوە.