٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٣٣
ئاگر کەوتنەوە لە لەوەرگەکانی دیواندەرەوە

ئاگر زیاتر لە 16 دۆنم لەوەڕگەی شاری دیواندەرەی سەر بە پارێزگای کوردستانی سووتاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆکی ئیدارەی سەرچاوەسروشتیەکانی دیواندەرە ڕایگەیاند: ڕۆژی رابردوو ئاگرێکی بەرفراوان نزیک بە 16 دۆنم لە لەوەڕگەکان و ڕووبەرێکی زۆریش لە مەزراکانی ئەو شارەی سووتاندووە.

مەنسوور ئەمینی ڕایگەیاند: بە هاوکاری خەڵک و ژینگەپارێزان و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی دیواندەرە توانراوە ئەو ئاگر کۆنتڕۆڵ بکرێت.