بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە "الفرات نیووز"، ئایەتوڵڵا سەید یاسین مووسەوی لە کاردانەوە بە سووکایەتی ئەمدواییەی رۆژنامەی سعوودی "الشرق الاوسط" بە ئایەتوڵڵا سیسرانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق، ڕایگەیاند: ئەوە یەکەمجار نییە سعوودییەکانی پلار دەگرنە ئایەتوڵڵا سیستانی، بەڵام ئایەتوڵڵا سیستانی کەسێک نییە کە بەو سووکایەتیانە کەسایەتییەکەی خەوشەدار بێت؛ ئەو کەسێکە کە یەکگرتوویی عێراقی پاراست و ئەم وڵاتەی لە ڕووخان و هێرشی داعشییەکان رزگار کرد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: عەرەبستان هەمان وڵاتێکە کە خۆکوژ دەنرێتە عێراق و هاوکات بە هاوکاریی هەندێ وڵاتی دیکەی عەرەبی و لەوان ئیمارات بە زۆر و چەکەوە هەوڵی تۆکمەکردنی تیرۆریزمی لە عێراق بۆ ڕووخانی ئەم وڵاتە داوە.