٤ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٢:٠٥
هەوڵی بەغدا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ دەسخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەدوای دەستخستنی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستانن و ئەگەری هەیە ئەو بابەتە ببەنە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی عێراق لە درێژەدا وتی: داوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی بۆ تاوتوێ کردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە عێراق و هەروەها بردنی ئەو دۆسیە بۆ لای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگیرانی ئەو ئۆپراسیۆنە دوژمنانە لێک دەدەینەوە.

342/