٣٠ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٢١
تورکیا: 41 چەکداری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژران

وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی دوایین قۆناخی ئۆپه‌راسیۆنی "چڕنووکی پڵنگ" ڕایگەیاند: 41 چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خولوسی ئاکار ڕایگەیاند: تا وەکوو ئێستا 41 چەکدار کوژراون و بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هاوکات ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئەو ئامارانەی تورکیا رەتدەکاتەوە و دەڵێت: تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 100 سەربازی تورکیایان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوشتووە. 

342/